محەممەد مەحموود- سۆران:
لەم هەفتەیە بە بەشداری زیاتر لە هەزار قوتابی ڕێوڕەسمی وێنەگرتنی قوتابییانی كۆتا قۆناغ لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو دوێنێش کۆتا ڕۆژی ئەو ڕێو ڕەسمەبوو،
د.شێروان شەریف، سەرۆکی زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند ” دڵخۆشین به ئاهەنگی وێنە گرتنی قوتابییانمان وەک زانکۆش هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانمان بڕەخسێنین، بە پێی خواستی بازاڕی کار، ئاهەنگی وێنەی دەرچوون جیاوازە لە ئاهەنگی دەرچوون ، دوای ئەوەی قوتابی خوێندن تەواو دەکات و فەرمانی زانکۆیی دەردەچێت بۆ پێدانی بڕوانامە ئەو کات ئاهەنگی دەرچوونە ئەوەی ئێستا قوتابییان تێکەڵیان کردووە.
ڕێبەر عەبدولغەفار، لە راگەیاندنی زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند”ئەو هەفتەیە لە ڕێگەی 5 فاکەڵتی و 34 بەشی زانستی، زانکۆی سۆران ڕێوڕەسمی وێنەگرتن بۆ 1200- 1400 قوتابی ڕێکخست و دوێنێش کۆتایی بەو ڕێوڕەسمانە هات.


































































