كەمێك ئێش ئیستا درۆنێك لە گوندێكی سنووری قەزای سیدەكان كەوتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی ئەم درۆنە ئێرانییە و لە گوندی گردە كەوتۆتە خوارەوە .
شاهید حاڵێك بە زاری كرمانجی گووت ” درۆنەكە نەتەقیوەتەوە و موشەكێكی بچووكی پێوەیە، و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە”.
لە كاتی دەست پێ كردنی جەنگی ئێران و ئەمریكا یەكەمجارە درۆنێكی ئێرانی لە گوندێكی سنووری قەزای سیدەكان دەكەوێتە خوارەوە، لە كاتێكدا هیچ هێزێكی سەربازی لەو ناوچە نییە .


































































