هەژار ئەنوەر — زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەرایەتی بەشی هاتووچۆی شەقڵاوە، ئاگاداری شۆفێرانی شەقڵاوە و دەورووبەری دەکاتهوه، رۆژی یەكشەممە 11-12-2022 هەزەی ئۆتۆمبێل لە شەقلاوە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
زیرەك قادر مەلازادە، رێپدراوی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی بەشی هاتووچۆی شەقلاوە، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، “بەیانی ڕۆژی یەک شەممە هەزەی ئۆتۆمبێل لە شەقلاوە بەرووی شۆفێرانی دانیشتووانی شەقڵاوە و دەوروبەری دەکرێتەوە، لەمەودوا پێویست ناکات شۆفێرانی دەڤەرەکە سهردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بکەن بەمەبەستی نوێکردنەوەی هەزە”.
گووتیشی: ” هەزە (pvi) تایبەتە بە مەرجەکانی توندوتۆڵی ئۆتۆمۆبیل، ههروهها لە ماوەیەکی نزیکدا جگە لە هەزە، بەشی پشکنین (بەرات) دەکرێتەوە کە لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی هاتووچۆو بەڕێوە دەچێت، پشکنینەکان وەک پشتڕاستکردنەوەی ژمارەی لاشەی ئۆتۆمۆبیل و ژمارەی ساڵیانە”.