ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرنال” پشتبەستن بە زانیاری بەرپرسەکانی واشنتن بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فەرمانی هێرشێکی سەربازی نوێ بۆ سەر ئێران دەردەکات. ئەم بڕیارە دوای هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی ئەمریکی و بۆردومانکردنی ئیمارات دێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ترەمپ کە ماوەیەکە لە نێوان بژاردەی دیپلۆماسی و سەربازیدا دوودڵ بوو، ئێستا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە هێرشەکانی ئێران هەوڵێکە بۆ شکستهێنان بە پلانی “ڕزگارکردنی کەشتییە گیرخواردووەکان”. بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن: “هێرشەکەی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، هاوکێشەکەی گۆڕیوە و ترەمپ ناچارە وەڵامی سەربازی بداتەوە.”
لەمبارەیەوە، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان وتی لەسەر ترەمپ پێویست دەبینێت هێرشێکی “گورز وەشێن و ئازاربەخش” بکرێتە سەر ئێران و دەڵێت: “تاران بە ئاشکرا ئاگربەستی شکاندووە و ئێستا کاتی وەڵامی قورسە.” هاوکات گوشارە سیاسییەکان لەسەر ترەمپ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە لوتکەدایە.


































































