فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا، بۆ پاراستنی ڕێڕەوە بازرگانییەکان لە ناوچەکە، هێزی ئاسمانی و دەریایی خۆی خستە ئامادەباشیی تەواوەوە. لەو چوارچێوەیەدا، کەشتیی هێرشبەری “USS Tripoli” لە ئاوەکانی دەریای عەرەب جێگیرکرا.
ئۆپەراسیۆنی “پڕۆژەی ئازادی” کە بە مەبەستی پاراستنی کەشتیوانی نێودەوڵەتی دەستی پێ کردووە، بە بەشداریی 100 فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو بەڕێوە دەچێت، کە لە نێویاندا فڕۆکەکانی F-16 بە ڕۆڵێکی سەرەکی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشداری دەکەن.
لە ئێستادا ئەفسەرانی هێزی دەریایی ئەمریکا سەرپەرشتییەکی وردی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان لە دەریای عەرەب دەکەن.


































































