زاری کرمانجی
هەژار ماهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ سێشەمە 5/5/2026 نوێنەری یاسایی فەرمانگەکەمان هەڵسا بە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە بنکەی پۆلیسی چۆمان و دادگای لێکۆڵینەوەی چۆمان .
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو، سکاڵاکە لە دژی سەرپێچیکارانی ژینگە کە هەڵساون بە تێکدان و بنبڕکردن و دەرهێنانی گیا بەهاریەکان لە ڕەگەوە لە کوێستانەکانی گوندەکانی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران لە قەزای چۆمان .
گووتیشی:” ئەمە کارەیان بە سەرپێچی ژینگەی دادەنرێت بەگوێرەی ماددەی 31 ی بڕگەی (چوارەم) لە یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2008ی دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بۆیە ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر .


































































