زاری کرمانجی
ئەمڕۆ سێشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، سەرەڕای کردنەوەی ئاسمانی عێراق، هێشتا مەترسییەکی جددیی موشەک و درۆن لە ئارادایە و داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق نەکەن و ئەوانەشی لەوێ نیشتەجێن دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا، دووپاتی لەوەکردەوە، گروپە چەکدارەکان بەردەوامن لە پلانداڕشتن بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەر بۆیە خزمەتگوزارییە کۆنسوڵگەرییەکان ڕاگیراون و داوا دەکرێت کەس نزیکی باڵیۆزخانە لە بەغدا و کونسوڵخانە لە هەولێر نەکەوێتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، هاووڵاتیان دەتوانن بۆ چوونە دەرەوە ڕێگا وشکانییەکانی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنن و پێویستە لە شوێنە گشتییەکان و خۆپیشاندانەکان دوور بکەونەوە و بۆ هەر بارودۆخێکی فریاکەوتن تەنها لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی بە نێردە دیپلۆماسییەکانەوە بکەن.


































































