زاری کرمانجی -سۆران:
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سۆران کە تێیدا هاتوو: “لە سنووری ئیدارەی سۆران دەستکراوە بە پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەکی گوندی باژێر لە سنووری ناحیەی دیانا لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران، پرۆژەکانی سنووری شارەوانی ناحیەی خەلیفان سەر بە قەزای ناوەندی سۆران، هاوکات قیڕتاوکردنی شەقامی سەرەکی سەنتەری بازاڕی خەلیفان بۆ بناری کۆڕەک، کۆنکریتکردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی ڕاپەڕین، کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی زارگەلی.”
لە ڕاگەیەنراوەکەی ئیدارەی سۆران ئەوەش خراوەتە ڕوو:” نۆژەنکردنەوەی (پردی ئاشی خدرئاغا) لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە گوندەکانی (بێشە، گەزنە، دزوک، کاولان، جاوەکە) و کۆمەڵێک گوندی تر بە ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان بە یەک دەبەستێتەوە، هەروەها بەشی دووەمی پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی گەزنە (لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەنجام دەدرێت.”