مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە هەڤپەیڤینێكدا ڕەخنە لە سیاسەتی ئێستای ترەمپ دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت “پێویستە سەرۆكی ئەمریكا ڕێز لە شكۆ و كەرامەتی مرۆڤ بگرێت.”
باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە هەڤپەیڤینێكی دا لەگەڵ گۆڤاری ؛ زی نیو یۆركەر؛ی ئەمەریكیی باسی لە سیاسەتی ئێستای وڵاتەكەی كرد و لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە كاریگەرییەكانی دەربڕینێكی ترەمپ كە گوتبووی “ئەمشەو شارستانیەتێكی گەورە لەناو دەچێت و هەرگیز ناگەڕێنرێتەوە” گووتی “باوەڕم وایە ئەو سەركردایەتییەی ئەمریكا كە سەرۆك نوێنەرایەتیی دەكات، تەنیا لە ناو سنوورەكانماندا، بەڵكوو لەو دیو سنوورەكانیشمانەوە دەبێت ڕەنگدانەوەی ڕێزێكی بنەڕەتی بێت بۆ شكۆ و كەرامەتی مرۆڤ.”
دەشڵێت “خۆبەگەورەزانین و ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی تایبەت، ڕەنگە هەڵەی لێ بكەوێتەوە، چاككردنەوەی ئەو زیانانەی بەر سیستەمی نێودەوڵەتی كەوتوون، قورس دەبێت.”


































































