سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌بری به‌له‌می خێرای سوپای پاسداران، دو به‌له‌می بارهه‌ڵگری مه‌ده‌نیان كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا پێنج هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، “له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه به دوای بانگه‌شه‌كانی سوپای ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به ئامانج گرتنی شه‌ش به‌له‌می خێرای ئێران ده‌ركه‌وتوه، هیچ كام له كه‌شتییه شه‌ڕكه‌ره ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسداران نه‌كراوه‌ته ئامانج”. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كردۆته‌سه‌ر دو به‌له‌می بارهه‌ڵگری بچوكی سه‌ر به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كردوه، كه له ناوچه‌ی خهسابهوه له كه‌ناره‌كانی عومانه‌وه به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی ئێران ده‌ڕۆیشتن، له ئه‌نجامدا دو به‌له‌مه‌كه له‌ناوچون و پێنج هاوڵاتی مه‌ده‌نی كه له‌ناو به‌له‌مه‌كاندا بون گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردوه، “ئه‌مریكییه‌كان ده‌بێت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
































































