
ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئایاری 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی، ئاسایشی کەشتیوانی و گواستنەوەی وزە لە ناوچەکەدا، بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەست و سەپاندنی گەمارۆ لە
لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە کەوتووەتە مەترسییەوە، جەختیشی کردەوە، “لە کۆتاییدا شەڕ و خراپەکارییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کۆتایی پێ دێت و کەم دەبێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی واشنتن کرد و گوتی: “بە باشی دەزانین کە بەردەوامیی دۆخی ئێستا بۆ ئەمریکا چیتر جێگەی بەرگەگرتن نییە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێمە هێشتا تەنانەت دەستیشمان بە کارەکانمان نەکردووە.”
ئەم لێدوانانەی قالیباف وەک ئاماژەیەک بۆ پەرەسەندنی توانا ستراتیژییەکانی ئێران لە ناوچەکە و گوشار خستنە سەر هێزە بیانییەکان لە کەنداو و گەرووی هورمز لێکدەدرێتەوە.


































































