زاری کرمانجی
عەلی فالح زەیدی، بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راگەیاند، ” لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەبوو لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و، ئاسانکاریی کرا بۆ چارەسەرکردنیان. ئەو بابەتانەی ماون و پەیوەندیدارن، پشت بە خوا لەم حکومەتەدا یەکلایی دەکرێنەوە.”
عەلی زەیدی، ئەوەشی خستەڕوو، هەموو کێشەکانی پەیوەست بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن، ئەمە مووچەی گەل و مووچەی هاونیشتمانییانە، دروست نییە دوابکەوێت.”
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 04-05-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە درێژەی زنجیرە دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراقی فیدراڵى کۆبووەوە.


































































