زاری کرمانجی
سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی مووشەکی کردۆتە سەر ئیمارات، لەبەرامبەردا، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند:” بەبێ ئاگاداری و هەماهەنگی حکوومەت ئەم هێرشانە ئەنجامدراون.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، نیگەرانی و تووڕەیی توندی خۆی بەرامبەر بە هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر دەوڵەتی ئیمارات دەربڕیوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پزیشکیان ئەو هێرشانەی بە کارێکی تەواو نابەرپرسان وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە کە بەبێ ئاگاداری و هەماهەنگی حکوومەت ئەنجامدراون.


































































