شەهلا سۆفی – زاری کرمانجی:
توێژینەوەیەکی نوێ پێشنیاری ئەوە دەکات کە خواردنی خۆراکە “زۆر پرۆسێس کراوەکان”ی وەک چپس و سۆدە و خواردنی خێرا دەتوانێت ڕاستەوخۆ توانای تەرکیزکردنت کەم بکاتەوە.
توێژینەوەیەک لەسەر زیاتر لە ٢١٠٠ کەس دەرکەوتووە کە هەر ١٠% زیادبوونێک لە خواردنی ئەم خۆراکانەدا دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی تەرکیزکردن.
ئەم کاریگەرییە تەنانەت لەو کەسانەشدا بینراوە کە خۆراکی تەندروستیان خواردووە.
هەروەها زیاتر خواردنی ئەم خۆراکانە پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە هەیە.
ئەم بەرهەمانە زۆرجار ماددەی زیادکەری کیمیایی و شەکر و چەورییان زۆرە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکچوونی کارکردنی مێشک و دابەزینی توانای مەعریفی.
زیادبوونی 10% لە خواردنی ئەم خۆراکانەت بە نزیکەیی یەکسانە بە زیادکردنی کیسەیەک چپس بۆ خۆراکی ڕۆژانەت!
کوالیتی خۆراکی “پڕۆسێس کراو” بەقەد خودی خۆراکەکە گرنگە؛ تەنانەت ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست بخۆیت.


































































