زاری كرمانجی
پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ کران. لەمبارەیەوە جەخت لە پێکهێنانی حکوومەتێک کرایەوە کە وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە و چاوەڕوانی و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، بەتایبەتی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها جەخت لە پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق کرایەوە.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌كات و هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویست بۆ سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات.
لای خۆیانه‌وه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ردانه‌كه، ستایشی هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و دید و بۆچوونه‌كانیان كرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گرنگیی هاریكاریی هاوبه‌ش.
کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕ و دۆخی ناوچەکە بەسەر عێراقەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تێیدا جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە مەترسییەکانی پێکدادان و گرژییەکان کرایەوە.


































































