شههلا سۆفی– زاری كرمانجی:
تیمێکی توێژینەوە لە زانکۆی ڤیەنا لە نەمسا توێژینەوەیەکی نوێی سەرنجڕاکێشیان لەسەر تواناکانی دروستکردنی مۆسیقای مهیمونهكان بڵاوکردەوە، کە پێویستییەکی قووڵیان بۆ پەیوەندیکردن لە ڕێگەی دەنگی ڕیتمیکەوە ئاشکرا کرد.
دوای چاودێریکردنی 300 شامپانزی، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هەر شامپانزییەک شێوازی تایبەتی خۆی هەیە کە ناسنامەیان دیاری دەکات. لە دارستانە باراناوییەکاندا ڕیتمەکانی خۆیان دەژەنن بۆ ئەوەی دۆخی یهكتر بزانن،وەک ئەوەی نامەی کورتی خێرا بنێرن.ئەم نامانە زانیاری وەک “سڵاو، چۆنیت؟ چی دەکەیت؟ یان “من ئێستا ئەمە دەکەم”لهخۆ دهگرێت.
ئهندامانی تیمهكه دەیانزانی کە هەر شامپانزییەک شێوازی تایبەتی خۆی هەیە بۆ پەیوەندیکردن لە کوێیە و چی دەکات. بەڵام نەیانزانی کە ئایا شامپانزیەکان لە گروپە جیاوازەکاندا شێوازی تەپڵ لێدانیان جیاوازە یان تەپڵ لێدانیان وەک مۆسیقای مرۆڤ ڕیتمییە.
جۆرەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا نەخشی جیاوازیان نیشان دا. شامپانزیەکانی ڕۆژئاوا یەکگرتوویییان پێ باشتر بوو. زۆربەیان بە خێرایی یەکسان تەپڵەکانیان لێدەدەن پێش ئەوەی دەست بکەن بە پەیوەندیکردن لە ڕێگەی دەنگدانەوە و هەناسەوه. شامپانزیەکانی ڕۆژهەڵات بە شێوەی ناهاوسەنگ دابەش بوون و لە ماوەی کورتتر و درێژتردا تهپڵیان لێدەدا.
توێژەران دەڵێن دۆزینەوەکانمان ئەوە دەردەخەن کە توانای ئێمە بۆ تەپڵ لێدان بە شێوەیەکی ڕیتمیکی ڕەنگە زۆر پێش پەرەسەندنی مرۆڤ هەبووبێت.


































































