ئادار عەبدولڵا-زاری كرمانجی
ئیریس ئاورۆرا پێکۆراری ئیتاڵیا و ڤۆجتێک لودڤیکی چیکیا پێشەنگی ڕیزبەندی مۆندیالی MTBO دوای 3 پێشبڕکێ لە هەنگاریا. توانی ببێتە ئەستێرەی درەوشاوەی داهاتووە.
بە پێی ماڵەڕی جیهانی : orienteering.sport پێکۆراری تەمەن 22 ساڵ بۆ یەکەمجار جێپەنجەی خۆی لە بردنەوەی سێ مەدالیای زێڕ لە پاڵەوانێتی جیهانی MTBOی و توانای خۆی وەک پلە باڵاکان نیشان دا بە هەندێک ئەنجامی کوالیتی بەرز ئێستا بە توندی تەحەدای پلە باڵاکانی زنجیرەی مۆندیالی ئەمساڵ دەکات. ئەو لە پێشبڕکێی ناوەڕاستدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، و پلەی دووەمی بەدەستهێنا لە هەردوو پێشبڕکێی سپرینت و لۆنگ، لە شوێنە جۆراوجۆرەکان کە لە هەنگاریا دیاریکرابوون.
براوەی ساڵی ڕابردوو نیکۆلین سپلیتۆرف، دانیمارک بە بردنەوە دەستیپێکرد، چیرۆکی سەرکەوتنی چاوەڕواننەکراو چیرۆکی وەرزشکاری سویدی ئێلڤیرا لارسۆنی تەمەن ٢٩ ساڵ بوو، کە بە پلەی سێیەم لە پێشبڕکێی سپرینت دەستیپێکرد و دواتر هەموو ڕۆژێک بە یەک پلە باشتر بوو، بە سەرکەوتنێکی ڕوون لە پێشبڕکێی لۆنگ کۆتایی هات. هەر سێ ئەنجامەکە باشتربوون لە هەموو شتێک کە پێشتر لەسەر ئاستی مۆندیال بەدەستی هێنابێت. بەڵام ئێستا پێکۆراری لە پێشەنگ دایە پێشبرکێی پلەی یەکەم دەکات.
لە داهاتوودا پاڵەوانێتی MTBO Elite پاڵەوانێتی ئەوروپا و قۆناغی دووەمی مۆندیالی CX80 دەبێت، کە لە ماوەی 24-28ی ئایار لە پورتوگال بەڕێوەدەچێت بۆ هەردووک ڕەگەز
ئافرەتان
ئایریس ئاورۆرا پێکۆراری ITA 260 خاڵ
ئێلڤیرا لارسۆن SWE 240
نیکۆلین سپلیتۆرف DEN 210
سێلین وێلنڕایتەر SUI 147
سیسیلی کریستۆفێرسن DEN و گابرێلا گوستافسۆن SWE 120
پیاوان
ڤۆجتێک لودڤیک CZE 250
هانێس هنیلیکا AUT 220
جۆناس مایسلیس LTU 182
نوح ڕیدەر SUI 159
فابیانۆ بێتێگا ITA 122
یان هاسێک CZE 114
































































