ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
پێگەی تەندروستی (Health Direct) مەترسییەکانی خۆڵبارین دەخاتەڕوو و هۆشداری لەبارەی زیانەکان دەدات. ڕاشیدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی نەخۆشی هەناسە و سیەکانیان هەیە زیاتر کایگەری دەبن بە زیانەکانی خۆڵبارین.
سەرچاوەکە دەڵێت، لە کاتی خۆڵباریندا لەوانەیە تۆزی زۆر ورد هەڵمژیت بۆ نێو سییەکانت. تۆزەکان دەچنە ناو خوێنەوە، کە کاریگەری خراپ و نەرێنی لەسەر تەندروستی بەجێدێڵێت، بۆ نموونە:
کێشەی هەناسەدان، تەنگی سنگ و کۆکە، کاردانەوەی هەستیار، وروژاندنی قوڕگ، پێست، لوت و چاو، هاوکات دەبێتە هۆی پژمین و خوران یان سوتاندنەوە چاو
هاوکات سەرچاوەکە هۆشداری دەدات لەوەی خۆڵبارین کاریگەری توندتری لەسەر منداڵی ساوا، منداڵ، هەرزەکار، ئافرەتی دووگیان، یان کەسێکی سەروو ٦٥ ساڵ دەبیت، وەک لە کەسانی تر.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیانەیان هەیە لەکاتی خۆڵبارین، پێویستە دەستبەجێ سەردانی دکتۆر بکەن:
*ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەدانیان هەیە وەک هەناسەتەنگی و نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان (لەوانە هەوکردنی درێژخایەنی سییەکان و ئاوسانی سییەکان)
*ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی دڵ یان بەرزی فشاری خوێنیان هەیە.
بۆ پاراستنی سەلامەتی، سەرچاوەکە ڕێنمایی دەدات لەکاتی خۆڵبارین ئەم کارانە بکرێت:
*لە ماڵەوە بمێننەوە، پەنجەرە و دەرگاکان دابخەن.
*ئەگەر دەکرێت لە ژوورێکی فێنک بمێنەرەوە و فێنککەرەوەکەت دابگرە بۆ ئەوەی هەوای ژوورەوە ئالوگۆڕ ببێت.
*ئەگەر پێویستت بە چوونە دەرەوە بوو لووت و دەمت بە دەمامک یان قوماشێکی شێدار داپۆشە.
*خۆت لە وەرزشی بەهێز بەدوور بگرە.


































































