ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان-ناوەندی مێرگەسۆر، ڕایدەگەیەنێت بە پاڵپشتی نووسینگەی (مەلا مستەفا بارزانی)، هەڵساون بە کردنەوەی خولێکی شۆفێری بۆ ئافرەتانی سنووری بلێ و بارزان.
بە گوێرەی بڵاوکراوەکە، لەو خولە ئافرەتانی حەوت گوندی ناوچەکە سوودمەند بوون، هاوکات ٣٥ ئافرەت ڕاهێنان و مەشقی پێویستیان وەرگرت بە مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری.


































































