زاری كرمانجی-سۆران
ڕۆناڵدۆ لە خێزانێکی هەژار و لە خانوویەکی کۆن منداڵی بەسەر بردووە، دەگێڕێتەوە و دەڵێت: کاتێک لەگەڵ کوڕەکەم چووینەوە بۆ پورتوگال گەڕەکە هەژارەکەمانی بینی و بردمە خانووەکەی منداڵیم.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بوو کوڕەکەم شۆک بوو و باوەڕی پێم نەکرد کە من لەم شوێنە سەختە گەورە بووبم پێی وتم تۆ گاڵتەم لە گەڵ دەکەیت من باوەڕ ناکەم! منیش لە وەڵامدا پێم ووت سەختییەکان مرۆڤ ڕاناگرن ئەگەر ویستی ڕاستەقینەی هەبێت بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی لە ژیان.


































































