ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
پاسکیلسواری سوودێکی بەرچاو بۆ منداڵان پێشکەش دەکات بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، بەرزکردنەوەی توانای جووڵەیی، زیادکردنی سەربەخۆیی و باشتربوونی دەروونی منداڵ.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : spokester.com لێخورینی پاسکیل بۆ مناڵان وەک جۆرێکی خۆشی وەرزشکردنە کە متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە و باشتر خەوتن و پەیوەندی خێزانی بەهێز دەکات، پاسکیلسواری هێزی ماسولکەکان و هەماهەنگی و هاوسەنگی دروست دەکات. وەک ڕاهێنانێکی بەهێزی دڵ و خوێنبەرەکان کاردەکات کە یارمەتیدەرە لە بەڕێوەبردنی کێش و بەرەنگاربوونەوەی شێوازی ژیانی ڕۆژانەی منداڵ، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تیشک خستنە سەر و ڕێکخستنی سۆزداری فێربوونی لێخورینی پاسکیل ڕێزگرتن لە خۆد زیاد دەکات و مندال زیاتر متمانە بە خۆی دەکات.
81%ی دایک و باوکان بە گرنگیەوە کات بۆ مناڵەکانیان تەرخان دەکەن وبە پەرۆشەوە سەیری لێهاتووی و زیرەکی منالەکانیان دەکەن بۆ پەرەپێدانی سەربەخۆیی منداڵەکانیان هەڵسەنگاندنی مەترسی، و پشتبەستن بە خۆد زیاد دەکات. لێخورینی پاسکیل بە کۆمەڵ پەروەردەی کارلێکی کۆمەڵایەتی و تیم دروستکردن دەکات. خەوتنی باشتر و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی شاشە زیان بەخشەکان (مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان) سواربوونێکی ئاسای پاسکیل لە دەرەوە یارمەتی ڕێکخستنی خولەکانی خەو دەدات و کاتەکانی بەسەربردن لەسەر ئامێرەکان کەمدەکاتەوە تەنانەت دەتوانێت دڵخۆشی مناڵ بەرز بکاتەوە.

































































