بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە لاهوور شێخ جەنگی ببرێتە بەردەم دادگا و یەكەمین دادگایی بەڕێوە بچێت.
دانا تەقیەدین ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ دووشەمە 4-5-2026، راگەیاند” بڕیارە رۆژی پیشنجشەمە 7-5-2026 ، یەكەم دادبینی لاهوور شێخ جەنگی بەڕێوە بچێت” لە دادگای جینایەتی دوو لە سلێمانی.
ماوەی هەشت مانگە لاهوور شێخ جەنگی و 19 كەس لە تیمەكەی لەلایەن هێزەكانی یەكێتـی بە پاڵپشتی چەند گرووپێكی عێراق، هێرشیان كردە سەر لالەزار و بەو هۆیەوە دەیان كەس كوژران و چەندان كەسیش گیران.


































































