محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی :
نەمامگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران لە رواندز هەزاران گوڵی جۆراو جۆری ئاماده کردەوە تا لە ماوەیەکی نزیکدا بەسەر شارەوانییەکان و دام و دەزگاکان دابەش بکرێن.
ڕێکان عەلی، بەرپرسی پارک و باخچەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە نەمامگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران 15 هەزار گوڵی جۆراو جۆر ئامادەکراون بۆ چاندن، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر شارەوانییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەشدەکرێن”.
ڕێکان عەلی، گوتیشی” لە پلانماداهەبوو نەمامگەی رواندز فراوانتر بکەین بۆ ئەوەی گوڵی زیاتری لێ بچێندرێت بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوە نەتواندرا دەست بەو کارەبکەین، گوڵەکانیش دەدرێنە شارەوانییەکان و دام دەزگاکان و پارک و باخچەکان و ئەو شوێنانەی پێویستیان پێیه.


































































