شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
یەکێک لەو هەڵە کوشندانەی کە زۆرێک لە مرۆڤەکان بێ لەبەرچاوگرتنی باری تەندروستی خۆیان دەگوزەرێت ئەوەیە بەبێ ڕێنمایی پزیشک دەرمان بەکار دەهێنن، بە دەستی خۆیان ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، لە کاتێکدا هەموو پزیشک و ناوەندە پزیشکییەکان هۆشداری دەدەن کە خۆیان لەو دیاردەیە بە دوور بگرن، چونکە زیانی زۆری بەدواوەیە هەر بۆیە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری تەندروستی هێمایان بە چەند هۆکارێک کردووە، کە پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێن ئەو کارە نەکەن لەوانە:
-شەرم کردن کەسی وا هەیە هەندێک نەخۆشی وەک لاوازی سێکسی و نەخۆشی دەروونیان هەیە، پێیان شەرمە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن، بۆیە لە خۆیانەوە دەرمانی جۆراوجۆر بەکار دەهێنن.
- بەشێکی دیکەی نەخۆش هەن بە نەزانی دەرمان بەکار دەهێنن و زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەری ڕێکلامە باق و بریقەکانی هۆیەکانی ڕاگەیاندنەوە، بێگومان لە هەموو دونیا ڕێکلام بۆ کاڵایەک دەکرێت کە ڕەواجێکی ئەوتۆی لە بازاڕەکاندا نییە.
-زۆر جار جیاوازی نرخ وا لە نەخۆش دەکات پەنا بباتە بەر دەرمانی هەرزان و زۆر گوێ بە دەرمانی کوالێتی باش و مارکە نەدەن. - هەندێک نەخۆشی دیکە هەن لە ڕووی بەکارهێنانی دەرمان زۆر بێ باک و ئیهمالن.
دیارە هۆکاری دیکەش هەن کە وا لە نەخۆش دەکەن لەسەر ئەو دیاردە چەوتە بڕۆن و هێندە گوێی پێ نەدەن تا لە پڕێکدا تووشی چەندین دەرد، نەخۆشی ترسناک و مەترسیدار دەبنەوە و ناتوانن بەخێرایی کۆنترۆڵی بکەن تا لە ئەنجامدا گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە وا چاکە مرۆڤی نەخۆش بەبێ ڕێنمایی پزیشک دەست بۆ هیچ دەرمانێک نەبەن.
س/ لە پەرتووکی خۆت پزیشکی خۆت بە