عێراق ڕووبەڕووی یەکێک لە سەختترین وەرزەکانی هاوین دەبێتەوە. بەپێی پێشبینییەکان، لە هاوینی 2026ـدا خواست لەسەر کارەبا دەگاتە 40 گێگاوات، لە کاتێکدا توانای بەرهەمهێنانی وڵاتەکە تەنیا 29 گێگاواتە، ئەمەش واتە کورتهێنانێکی گەورە لە وزەی کارەبا.
قەیرانەکە بەهۆی دوو هۆکاری سەرەکییەوە قووڵتر بووەتەوە، یەکەم بەهۆی ئاڵۆزییەکان و داخستنی گەرووی هورمز، هەناردەکردنی نەوت ڕاگیراوە و داهاتی وڵات 90% دابەزیوە. دووەم عێراق بە ڕێژەیەکی زۆر پشت بە گازی ئێران دەبەستێت، بەڵام بەهۆی دۆخی سیاسی و جەنگەوە، هاوردەکردنی گاز لە 20 ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ ١٥ ملیۆن مەتر سێجا کەم بووەتەوە.
ئەم دۆخە مەترسیدارە دەبێتە هۆی ئەوەی هاووڵاتییانی عێراق لەم هاوینەدا ڕووبەڕووی پچڕانی بەردەوامی کارەبا ببنەوە، ئەمەش قەیرانی خزمەتگوزارییەکانی وڵات زیاتر دەکات.


































































