زاری کرمانجی
محەمەد جەعفەر ئەسەدی، جێگری سەرۆکی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، پێکدادانی دووبارە لەنێوان ئێران و ئەمریکادا “ئەگەرێکی کراوەیە.”
زیاتر روونیكردۆتەوە “بەڵگەکان ئەوەیان نیشانداوە کە ئەمریکا پابەندی هیچ پەیمان و ڕێککەوتنێک نییە.”
گووتیشی، هەنگاو و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکا “زیاتر لایەنی میدیاییان هەیە؛ یەکەم بۆ ڕێگریکردن لە دابەزینی نرخی نەوت و دووەمیش بۆ چوونە دەرەوە لەو تەنگژەیەی کە خۆیان دروستیان کردووە، دەخرێنەڕوو.”
ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ هەر ئەگەرێک “لە ئامادەباشیی تەواودان.”
نزیکەی سێ هەفتە بەسەر دەستپێکردنی ئاگربەستە لەرزۆکەکەی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا تێدەپەڕێت، بەڵام سەرەڕای ئاگربەستەکە، گەرووی هورمز هەر بە داخراوی ماوەتەوە.


































































