ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، بڵاوی کردووەتەوە لە چەندان گەڕەکی سۆران دەست گیراوە بەسەر ٢٧ حاڵەتی سەرپێچی لە زێدەڕۆیی ئاو.
بەپێی هەواڵێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران”، لە ڕێی سەردانە مەیدانییەکان، لیژنەی زێدەڕۆیی هەڵمەتێکی فراوانییان ئەنجامدا بۆ لابردنی زێدەڕۆیی ئاو بە تایبەتی بۆ حاڵەتەکانی نەبەستنی تەوافە و تەقینی بۆڕی ئاو. بە گوێرەی زانیارییەکان ٢٧ حاڵەت تۆمارکراون لە گەڕەکەکانی جوندیان، بەختیاری، دیلمان، شۆڕش، ئەیلول، سەرچەم و پیشەسازی نوێ.
هاوکات، ئاشکراشی دەکات، ئەو حاڵەتانەی تۆمار کراون سەر بە کەرتی بازرگانین. ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران لە کۆتاییدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی بینینی هەر سەرپێچی و زێدەڕۆییێک لە تۆڕەکانی ئاو، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی لێژنەی زێدەڕۆیی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بکەن.


































































