ئیحسان سەید كەریم
لە کاتێکدا جیهان چاوەڕێی تەقینەوەی جەنگێکی گەورە دەکات، تاران و واشنتن لە پشت پەردەکانەوە خەریکی جێگیرکردنی ئاگربەستێکی بێدەنگن؛ یارییەکی مەترسیدار کە تێیدا بێدەنگیی تفەنگەکان مانای
ئاشتی نییە، بەڵکو گۆڕینی تاکتیکی شەڕە.
لە ناوەندی ئاڵۆزییە بێوچانەکانی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا، جارێکی تر پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتن هاتوونەتە پێشەوە، بەاڵم ئەمجارە ئەم پەیوەندییە نەک لە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ، بەڵکو لە ڕێگەی تێگەیشتنی، بێدەنگ و ئاگربەستێکی ناڕاستەوخۆیە، کە ئامانجی سەرەکی ڕێگریکردنە لە فراوانبوونی شەڕ و پاراستنی هاوسەنگییە نازناوەکانی ناوچەکە.
ئەوەی ئێستا لە نێوان هەردوو واڵتدا ڕوودەدات، جۆرێکە لە ئاگربەستی ڕانەگەیەندراو کە دوای زنجیرەیەک هێرش و هێرشی پێچەوانە سەرهەڵداوە؛ زنجیرەیەک کەترسییان هەبوو کۆنتڕۆڵ لە دەست دەست دەربچێت ، و ناوچەکە بەرەو تەقینەوەیەکی گەورە ببات.
لەم چوارچێوەیەدا، واشنتن ئاماژەی ڕوونی داوە کە نایەوێت شەڕ فراوانتر بێت، لە کاتێکدا تارانیش حەزی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەورەترین هێزی سەربازی جیهان نییە، و ئەمە وایکردووە، هەردوو ال بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەرەو هێورکردنەوە بچن.
لە نیشانە دیارەکانی ئەم ئاگربەستە بێدەنگەدا، کەمبوونەوەی بەرچاوی هێرشی گروپە چەکدارە نەیارەکانی ئەمریکا دەبینرێت لە ناوچەکە، کە ئەمەش وەک ئاماژەیەک دەخوێنرێتەوە بۆ ئەوەی تاران فشارەکانی بۆ سەر هاوپەیمانەکانی
کەمکردووەتەوە. ئەم هەنگاوە، هەرچەندە کاتییە، بەاڵم دەرفەتێک درووست دەکات بۆ ئەوەی دیپلۆماسی کار بکات و ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دوورکەوتنەوە لە سزای زیاتر بگرێتەوە.
لە هەمان کاتدا، بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو ال بەرەو ئەم هێورکردنەوەیە دەچن؛ بۆ ئەمریکا، پاراستنی ئارامی ناوچەکە پێش هەڵبژاردنەکان گرنگە، چونکە هەر ئاڵۆزییەکی نوێ دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئابووری و نرخەکاندا هەبێت .
لەلایەكی ترەوە ئێران کە بەردەوام لە ژێر فشارە ئابوورییەکانە، پێویستی بە قۆناغێکی لەبار هەیە تا بتوانێت، هەناسەیەک بدات و ڕێگایەک بۆ سوککردنی سزاکان بدۆزێتەوە.
لە کۆتاییدا، ئەم ئاگربەستە بێدەنگە، هەرچەندە ئومێدێک بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ درووست دەکات، بەڵام هێشتا بە ئاشتییەکی لەرزۆک دادەنرێت؛ چونکە هەردوو ال لەسەر پرسە بنەڕەتییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی
کۆتایی، و هەر هەڵەیەکی بچووک دەتوانێت ئەم بێدەنگییە تێکبدات و ناوچەکە بەرەو دۆخێکی نادیار و مەترسیدار ببات.


































































