ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
پێگەی گواردیان (The Guardian)، ئاشکرای دەکات بەریتانیا رووبەڕووی زیانی ئابووری ٣٥ ملیار پاوەند دەبێتەوە و ئەمساڵ لە مەترسی پاشەکشەی ئابووری دایە.
دوای هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، لە زۆرینەی وڵاتانی کەنداو و جیهان؛ کەرتەکانی وزە و ئابووری تووشی قەیران بوون. بە گوێرەی سەرچاوەی گواردیان ئاسەوارەکانی جەنگی ئێران فشارەکانی لەسەر حکومەتەکەی بەڕیتانیاش داناوە. لە کاتێکدا بەڕیتانیا یەکێکە لە دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان، بەڵام بە گوێرەی سەرچاوەکە، ملیاران پاوەند زیانی ئابووری بەرکەوتووە.
هاوکات، پەیمانگای نیشتمانی توێژینەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتی ناوبراو هۆشداری دەدات و دەڵێت، تەنانەت لە باشترین حاڵەتیشدا ئابووری بەریتانیا، ئەمساڵ و بگرە لە داهاتووشدا، بەهۆی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە زۆر بە هێواشی گەشە دەکات.
لەلایێکی ترەوە، کۆنترین پەیمانگای توێژینەوەی ئابووری سەربەخۆ لە بەریتانیا دەڵێت، حکومەت ڕووبەڕووی بۆشاییەکی چەند ملیار پاوەندی لە دارایی گشتی دەبێتەوە


































































