ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، حكومەت بڕی9 ترلیۆن ديناری بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان قەرز كردووە.
عودەی عەواد، سەرۆكی كوتلەی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەران چەند زانیارییەكی گرنگی دەربارەی رەوشی دارایی و سیاسی عیراق خستەروو، بەوتەی خۆی حكومەت لە مانگی یەكەوە تا ئێستا بڕی نۆ تریلیۆن دیناری لەناوخۆی وڵاتەكەیی قەرز كردووە.
دەشڵێت، ئەو قەرزە بۆ داپۆشینی كورتهێنانی بودجە و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بووە. ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكاری سەرەكی ئەو قەرزە دەگەرێتەوە بۆ داخستنی گەروی هورمز و راوەستانی هەناردەكردنی نەوت، نەك زیادبوونی خەرجییەكانی حكومەت.


































































