زاری كرمانجی-سۆران:
لە چەند رۆژی رابردوو هێزێكی چەكداری دەمامكدار هەڵیانكوتایە سەر تاپۆی چەمچەماڵ و دۆسیەكانیان بە دۆڵابەوە تاڵان كرد. پاشان ئاشكرا كرا، گوایە بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی ئەم كارە كراوە، ئەوەش بە پێشەلی یاسا و ناودەبرێت و نیگەرانی شەقامی لێدەكەوێتەوە.
هاووڵاتییانی كوردستان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن، بەرامبەر بەو سەرپێچیانەی ئیدارەی سلێمانی و دەڵێن، یەكێتی بەرپرسیارن لەسەر ئەو كارەی هەڵكوتانە سەر فەرمانگەی تاپۆی چەمچەماڵ و بردن و تاڵانكردنی دۆسییەكان، ئەوەش دەخەنەڕوو: “ئەم كارە بۆ دەسەڵاتدارانی سلێمانی زۆر خراپ بەسەریان دەشكێتەوەو پێویستە رێگری لەو جۆرە كارانە بگیرێت و دووبارە نەبنەوە.”
یاساناسێكیش دەڵێت:” هێزی چەكداری لە هەر وڵاتەك دا دەبێت لە ژێر هەیمەنەی و یاساكانی ئەو وڵاتەدا بیت كە تێیدا بنیات نراوە و هەرجۆرە هەڵسوكەوتەك بە پێچەوانەی ئەوەی كە هەیە دەچیتە خانەی یاخیبوون، یاخیبوونی چەكداریش لە یاسادا سزای توندی بۆ دەست نیشان كراوە.
سەنار شێرۆكی یاساناس، بەزاری كرمانجی راگەیاند: “هێزی چەكداری لە هەر وڵاتێكدا دەبێت لە ژێر هەیمەنەی و یاساكانی ئەو وڵاتەدا بیت كە تێیدا بنیات نراوە و هەرجۆرە هەڵسوكەوتەك بە پێچەوانەی ئەوە، دەچێتە خانەی یاخیبوون و یاخیبوونی چەكداریش لە یاسادا سزای توندی بۆ دەست نیشان كراوەو یەكێكە لەو تاوانانەی كە راستەوخۆ زیان بە ئاسایشی ناوخۆی دەوڵەت دەگەیەنێت، بە بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی دەستووری، بەبێ ئەوەی كاریگەری لەسەر پەیوەندی دەوڵەت لەگەڵ دەوڵەتانی دیكە هەبێت. بۆیە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 ئەوی خستە نێو ئەو تاوانانەی كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی ناوخۆی دەوڵەت هەیە و ئەمەش ڕێچكەی زۆربەی ئەو یاسایانەیە كە ئەم تاوانەیان دیاریكردووەو بنەمای یاسایی بۆ تاوانباركردن و سزادان لە ماددەی (١٩٢)ی یاسای سزادانی عێراقیدا”.
ئاماژەی بەوەشدا، بەپێ یاساكە لە ماددەی 192 سزای عێراقی وەسفێكی دیاریكراوی بۆ ئەنجامدەری تاوانەكە نەخستووەتەڕوو، بەڵكو دەستەواژەی (هەركەسێك)ی بەكارهێناوە كە ئاماژەیە بۆ گشتگیری، و هەربۆیە ئەم تاوانە وەك ئەوەی هەر كەسێك كە رەگەزنامەی عێراقی هەبێت واتە هەموو كەسەك لە هەر پلەو پایەیەك دەگریتەوە”.
دەشڵێت:” یاسای سزادانی سەربازی ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠٠٧ دەرچوو، وەك لە مادەی / ٤٨دا هاتووە: ” كۆبوونەوەی دوو كەس یان زیاتر بە نا فەرمانی سەربازی دادەنرێت” كارمەندانی سەربازی بە ئاشكرا یان بە ژاوەژاو یان ئۆرگی هەوڵدەدەن نافەرمانی بە فەرمانی پلە باڵاكان نیشان بدەن یان هەوڵدەدەن بەرەنگاریی بكەنەوە یان هێرش بكەنە سەری لە ڕاستیدا و بەكۆمەڵ.
سەبارەت بە مادەی ٤٩ی هەمان یاساش ئەمانەی خوارەوە دیاری كراوە:
یەكەم: هەركەسێك بەشداری لە سەرپێچیدا بكات سزا دەدرێت، سزاكەشی زیندانیكردنە بۆ ماوەیەكی كەمتر لە (١٠) دە ساڵ لە ماوەی كۆكردنەوەكەدا.
دووەم: هاندەری نافەرمانی بە سزای (١٥) پانزە ساڵ زیندانی دەكرێت، یەك ساڵ.
سێیەم: هەركەسێك بەشداری نافەرمانی سەربازی بكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن سزای زیندانی هەتا هەتایی دەدرێت.
سەرەڕای ئەوانەی كە لە یاسای سەربازی باس لە بابەتی نافەرمانی و یاخیبوون كردووە لە دەستوری عێراقیش بەو شێوەیە باس لە یەك لا كردنەوەی حیساباتی كەسی وە بە كار هێنانی هێو دەكات بەو مانایەی كە نابیت بە هیچ شێوەیەك هێز بۆ یەك لایی كردنەوەی كارو باری یاسایی بە كار بهێنرێت.
مادەی (9) یەكەم:
ڕ- هێزە چەكدارەكانی عێراق و دەزگاكانی ئاسایش لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق پێكدێت بە رەچاوكردنی هاوسەنگی و ڕێژەی نوێنەرایەتیكردنیان بەبێ جیاوازی یا دوورخستنەوەی هیچ لایەك و لە ژێر ركێفی دەسەڵاتی مەدەنیدا دەبێت و بەرگری لە عێراق دەكات و نابێتە دەزگایەك بۆ داپڵۆسینی گەلی عێراق و دەست وەرناداتە كاروباری سیاسیەوەو ڕۆڵی نابێت لە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتدا.
ب- قەدەخەیە میلیشیای سەربازی دروست بكرێت لە دەرەوەی هێزە چەكدارەكاندا.