دەیەوێت پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر بەهێزتر بكات
عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، ئەمڕۆ دەگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ هەر یەك لە سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەیەوێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی، پاڵپشتیی تەواوی لایەن و پێكهاتەكان بۆ كابینەكەی بە دەست بهێنێت، هەروەها دەیەوێت پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر بەهێزتر بكات.
عەلی زەیدی لە میانی سەردانەكەیدا، پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.
سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو، ئیرادەیەكی جیددی هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان لە قۆناغی داهاتوودا زیاتر فراوان و پتەو بكات.
ئێوارەی دووشەممە 27ـی نیسانی 2026، لایەنەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، بە فەرمی لەسەر دیاریكردنی عەلی زەیدی، وەك تاكە كاندیدیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق رێككەوتن.


































































