بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی ئاشكرای دەكات، لە دوو وەجبەی تازەدا رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ زیاتر لە چوار هەزار 350 خانەشینی شارستانی و پێشمەرگە، لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەكان دەرچوو.
سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: “لە ماوەی مانگی رابردوودا دوو وەجیەی دیكەی رەزامەندی پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتمان هاتووەتەوە.”
ئاماژەی بەوە دا: ” وەجبەیەك لیستێ ناوی دوو هەزار خانەشین و فەرمانبەری تێدا بوو، رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ دەرچووە و نووسراوەكە گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی. رەزامەندییەكە ناوی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لەگەڵ ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەكانیشی تێدایە و ئەوانە زەوییان بۆ تەرخان دەكرێت و سوودمەند دەبن لە بڕیاری پێدانی زەوی”.
ئەوەشی خستە ڕوو: “بە نووسراوی فەرمی ناوەكان بۆ شارەوانییە پەیوەندارەكان نێردراوە و بەپێی كارتی زانیاری ئەو دوو هەزار ناوە بە نووسراو دەدرێتە شارەوانییەكان بۆ ئەوەی زەوییان پێ بدرێت.”
بەرپرسەكەی شارەوانی ئاشكراشی كرد: ” لە وەجبەیەكی دیكەدا زیاترلە دووهەزار و 350 فەرمانبەری جیاجیای وەزارەتەكان و خانەنشینان رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ ئێمە گەڕایەوە و رەزامەندییەكەش بۆ شارەوانی و پارێزگا و ئیدارەكان رەوانە كراوە.”
هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتریی پێ دەدرێت.
سەرپەرشتیارەكەی تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، ئاشكراشی كرد: “زیاتر لە10 وەجبە لیستمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە، نزیكی 497 هەزار رەزامەندیی ئەنجوومەن بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینان گەڕاوەتەوە.”
جەختی كردەوە: “زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ گەڕاوەتەوە، به‌ڵام لێره و له‌وێ هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ر ماون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و ناوانەی ماون بگەنه ده‌ست ئێمه ڕه‌وانه ده‌كرێن و ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌درێت”.
ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە.


































































