بڕیارە لە زیاد كردنێكی ئاشكرا لە شاری هەولێر، سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، 10 ئۆتۆمبێلی سەرۆكایەتییەكە لە زیاد كردنەكە بفرۆشن.
سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە، بەپێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، ئاگادارییەکی فەرمی بۆ فرۆشتنی 10 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە رادەگەیەنێت. رۆژی سێشەممە 2026\5\5، کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ لە هۆڵی شەهیدانی 1ـی شوبات لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران پرۆسەکە بەڕێوە دەچێت.
مەرجەکانی بەشداریکردن:
1. پێویستە بەشدار بوو چەکێکی پەسەندکراو (سەفتەجە) بە بڕی 40 ملیۆن دینار ئامادە بکات.
2. تێچووی بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکە و رسووماتە یاساییەکان، دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی زیاد کردنەکەی بۆ دەردەچێت.
3. فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان تەنیا بە شێوەی نەختینە و بە دیناری عێراقی دەبێت.
4. کڕیار دەبێت لە ماوەی 5 ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە.
5. وەرگرتنی رێژەی 2% لە کۆی فرۆشتنەکە زیاد دەبێت.






























































