زاری کرمانجی
بەرپرسێکی باڵای عێراق، ڕایگەیاند:” ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ڕەوانەکردنی دۆلار، یەكەم گوژمەی دۆلار گەیشتە وڵاتەکە.
مەزهەر محەمەد، راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری، گووتی:” دوای ئاسایبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەكان و خاوبوونەوەی دۆخی سیاسیی ناوچەكە، لە رێگەی فرۆكەیەكەوە دۆلار لە نیویۆركەوە گەیشتە بەغدا.
راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دۆلارەی لە ئەمریكاوە دەگاتە عێراق، رێژەكەی 5% زیاتر نییە، هەروەها 95% دۆلاری ئەمریكی لە بانكی ناوەندیی عێراقە كە پێدوایستی بازاڕ پڕ دەكاتەوە، مانگانە ئەمریكا لە داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق، بە دوو گوژمە دۆلار بۆ وڵاتەکە دەنێرێت، كە بڕەكەی ملیارێك دۆلارە.


































































