ئا/ کرێکار قادر ڕوستایی، نووسەر و شارەزا و خاوەن بڕوانامە لە بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
فەرمانەکانی جگەر لە مرۆڤدا
جگەر، بریتییە لەو ئەندامەی لەشی مرۆڤ کە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی بۆشایی سک و ژێرەوەی ناوپەنچک لە سەرووی گەدە و گورچیلەی ڕاست و ڕیخۆڵەکان، ڕەنگێکی قاوەیی سوورباوی تێری هەیە و چەندان فەرمانی گرنگی هەیە، جگەر لە دوو بەش پێکهاتووە هەردووکیان لە هەشت قاش و هەریەکەیان لە هەزار پەلی بچووک پێکهاتوون، کە ئەوان بە لوولەی بچووک بەستراونەتەوە و ئەوانیش بە لوولەی گەورەتر بۆ پێکهێنانی لوولەی جگەر کە شلەی زەرداو دەگوازێتەوە لەلایەن جگەرەوە بەرهەم دەهێنرێت و لە کیسی زەرداو کۆ دەبێتەوە یان بۆ دوازدە گرێ دەچێت و بەشداری لە هەرس کردنی خۆراک دەکات، هەروەها جگەر ئاستی کیمیایی لە خوێن ڕێک دەخات و شلەی زەرداو دەردەدات، یارمەتی تێکشکاندنی چەوری دەدات بۆ هەرس کردنی زیاتر و مژین ئامادەی دەکات، کاتێک تەواوی خوێنی دەرچوو لە گەدە و ڕیخۆڵە بەرەو جگەر دەڕوات و جگەریش چارەسەری دەکات، یارمەتی هەڵمژینی دەرمان دەدات لەلایەن لەشەوە.
فەرمانەکانی تری جگەر بریتین لە:
-بەرهەم هێنانی زەرداو، کە یارمەتی ڕزگاربوون لە ژەهرەکان و تێکشکاندنی چەوری لە ڕیخۆڵە باریکە دەدات لەکاتی پرۆسەی هەرسدا.
- بەرهەمهێنانی چەند جۆرێک پرۆتینی پێویست بۆ پێکهێنانی پلازمای خوێن.
گۆڕینی ئامۆنیای زیانبەخش بۆ یۆریا.
-بەرهەمهێنانی کۆلیسترۆڵ و پرۆتینی پێویست بۆ گواستنەوەی چەوری لە لەشدا.
-چارەسەرکردنی (هیمۆگلۆبین) بۆ بەکارهێنانی پێکهاتەی لە ئاسن و ئەمبارکردنی ئاسن.
-پاککردنەوەی خوێن لە ماددەی هۆشبەر و ماددەی تری زیانبەخش.
-ڕێکخستنی خوێن مەیین.
-بەرگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتا لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی هۆکارەکانی بەرگری و لابردنی بەکتریا لە ڕێڕەوی خوێن.
-لابردنی بیلیرۆبین.
کاریگەری کەڵەشاخ لەسەر جگەر، دوای ڕزگاربوون خڕۆکە سوورە پیرەکان کە هاتووچۆی خوێن سست دەکەن ئەمە دەبێتە هۆی ڕۆشتنی خوێنی زیاتر بۆ جگەر و چالاککردنی خانەکانی جگەر، قورسایییەکی گەورە لە خڕۆکەی ناچالاک و لەکارکەوتوو لەسەر شانی لا دەچێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی چالاکییەکان و ئەنجامدانی ئەرکەکانی بەشێوەی تەواو وەک:
-کردنە دەرەوەی کۆلیسترۆڵ و چەوری سییانی زیادە لە لەشدا.
-بەشێوەی ئاسان بەکارەکانی هەڵدەستێت لە هەڵگرتنی شەکری زیادەی خوێن، بەتایبەت لای ئەو کەسانەی کە شەکرەیان هەیە و کەڵەشاخیان کردووە، دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی شەکر لە خوێندا لەلای ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بۆ سنووری سروشتی.
-جگەر سەربەست دەبێت بۆ ڕزگارکردنی لەش لە ژەهراوی بوون و ئەندامەکانی لەش چالاک دەبێت سەرەکی تریانیان مێشکە، پاشان بە شێوەیەکی ئیجابی لەسەر ناوەندەی هەستەوەرەکان و جووڵە ڕەنگ دەداتەوە.
-چالاکی جگەر کار دەکاتە سەر تازە بوونەوەی شانە هەڵوەشاوەکانی لەش، چونکە جگەر بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی پرۆتین بۆ بەردەوامی ژیان و گەشەکردنی، تەواو زاڵبوون بەسەر هەوکردنەکانی جگەر و زیاد بوونی توانای لەش، لە بەرپەرچدانەوەیت هەموو نەخۆشییەک کە تووشی جگەر دەبێت بە تایبەتی و لەش بەگشتی.
-دەبێتە هۆی لابردنی بەشێک لەو قورسایییەی کە دەکەوێتە سەرشانی خانەکانی جگەر لە ڕزگارکردنی لەش، لە بیلیروبین بۆ ئەوەی لەکارە نەبژێردراوەکانی تردا چالاک بێت.
کەواتە ئەنجامدانی کەڵەشاخ یارمەتیدەرە بۆ ئەو فیلتەرانەی کە لە لەشدا کار دەکەن بۆ پاککردنەوەی لەش و ڕزگاربوون لەو قورسایییەی کە دروست دەبێت بەهۆی خوێنی ناچالاک و لەکارکەوتوو لە لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری دا کە تیمێکی تاقیگەیی ئەنجامی داوە، دەرکەوتووە دوای ئەنجامدانی کەڵەشاخ جگەر و سپڵ گەڕاونەتەوە باری سروشتی خۆیان، یان لەکاتی تووشبوونی جگەر بەهەر ئازارێک بینراوە دەرهاوێشتەی ئەنزیمەکانی جگەر زیاد دەکات، بەڵام دوای ئەنجامدانی کەڵەشاخ کەمی کردووە و ئەمەش چالاک بوونەوەی جگەر دەر دەخات.
پاککردنەوەی جگەر لە ماددە ژەهراوییەکان بە ڕێگەی سروشتی : - ئەنجامدانی کەڵەشاخ بە سێ دانیشتن لەسەر یەک لەخاڵی جگەر بکرێت، نێوان جەلەسەکان یەک مانگ بێت.
-لە باشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ کێشەکانی جگەر، کاسنی و شاتەڕە، خارمریم، خەرشوف و سرکەی سێو. - زەردەچەوە بەهۆی ماددەی دژە ئۆکسان تێدا یارمەتی جگەر دەدات، بۆ چالاککردنی ئەنزیمەکان و پاکی بکاتەوە لە ژەهر.
- دوور بکەوە لە خواردنەکانی لە قوتوو نراوەکان، شیرینی و بەستوو، هەروەها گرنگی بە خواردنی بیبەری تیژ بدەن.
- خواردنەوەی گیراوەی ئاو لەگەڵ لیمۆ بەیەکەوە، چای سەوز و هەنگوین و زەیتی زەیتوونی ئەسڵی.
- گرنگی بە خواردنی سەوزەوات بدەن لەگەڵ سیر، سێو، سپێناغ، برۆکلی، گوێز، ئەڤوگادۆ، ڕێواس و چەوەندەر.
- بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە و وەرزش بکە.