شەهلا سۆفی – زاری کرمانجی:
زۆر کەس پێش ئەوەی تامی خواردن بکەن، خوێدان لەسەر سفرەکانیان دادەنێن؛ خوویەکی سادە کە بە تێپەڕبوونی کات زیان بە تەندروستی مێشک و دڵ دەگەیەنێت.
زۆر خواردنی خوێ دەبێتە هۆی زیادبوونی پەستانی خوێن، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک.
خوێی زۆر دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک و ئەگەری تێکچوونی بیرەوەری و تەنانەت نەخۆشی بیرچوونەوەش زیاد دەکات.
زۆر خواردنی سۆدیۆم فشار دەخاتە سەر دڵ و خوێنبەرەکان و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات.
بڕی ڕێگەپێدراو لە خواردنی خوێ
شارەزایان پێشنیاری خواردنی خوێ دەکەن کە ڕۆژانە نزیکەی ٥ گرام (نزیکەی یەک کەوچکی چا)، خواردنی زیاتر لەو بڕە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
خووی بچووکی خۆراک دەتوانێت کاریگەری درێژخایەنی گەورەی هەبێت لەسەر تەندروستی مێشک و دڵ.


































































