زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٣٠ بەسەرپەرشتی “سیروان مشیر گوانی”بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران بەوەکالەت،و سەرۆکی لێژنەی لقی وبە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری سەرپەرشتی کردنی پەروەردەیی /سۆران و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکانی(ناوەندی سۆران،مێرگەسور،چۆمان،ڕواندز)و سەرپەرشتیارانی یەکەمی پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەری کاروباری تەکنیکی و بەرپرسی ئەزموونەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و بەرپرسی ئەزموونەکانی پەروەردەی قەزاکان ،کۆبوونەوەی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی (پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەچوو،
سەرەتای کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران بەوەکالەت ،گرنگی پڕۆسەکە و ڕێکارەکانی پێویست و گرتنەبەری ڕێوشوینی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە وەک تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەباسی لێوەکرد.
دواتر کۆنووسی کۆبوونەوەکە و کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕاسپاردەی تایبەت لەلایەن بەرپرسی ئەزموونەکان خرایەڕوو هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکە بوار بە سەرجەم ئامادەبوان درا ڕاو سەرنجەکانیان بخەنە ڕوو بۆچارەسەرکردنی هەر کێشەیەک لەکاتی ئەزموونە گشتییەکان دێنە پێش ،لەکۆتایی کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی ئامادەبووانی کرد.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران
٣٠ی نیسان ٢٠٢٦


































































