ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ماڵپەڕی فەرمیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ئاماری حاڵەتەکانی لەباربردن ئاشکرا دەکات. بە گوێرەی داتاکان، ساڵانە نزیکەی 73 ملیۆن حاڵەتی لەباربردن لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوەکە ڕایدەگەیەنێت، لەنێو هەر ١٠ حاڵەتی دووگیانی، ٦ حاڵەت، واتە (٦١٪) دووگیانی نەخوازراون. هاوکات ٣ لە ١٠ حاڵەت، واتە (٢٩٪) لە هەموو دووگیانییەکان، بە لەباربردن کۆتایی دێن.
نەبوونی دەستگەیشتن بە چاودێری لەباربردنی سەلامەت و گونجاو، لەکاتی خۆیدا و ڕێزلێگیراو و هەروەها شەرمەزاری پەیوەست بە لەباربردن، مەترسی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی ژنان بە درێژایی ژیانیان دروست دەکات.
هاوکات دەستڕانەگەیشتن بە شێوازی دروستی لەباربردن، مەترسی پێشێلکردنی کۆمەڵێک مافی مرۆڤی ژنان و کچان دروست دەکات. وەک مافی بەدەستهێنانی ستانداردی تەندروستی جەستەیی و دەروونی؛ مافی سوود وەرگرتن لە پێشکەوتنی زانستی، مافی بڕیاردانی ئازادانە و بەرپرسیارانە لەسەر ژمارە و مەودا و کاتی منداڵان.


































































