ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا تێچووی شەڕی ئەمەریکا لە ئێران دەخاتەڕوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا ٢٥ ملیار دۆلاری تێچووە. ئەمەش خەمڵاندنی فەرمی سوپایە بۆ تێچووی شەڕەکە.
سەرچاوەکە، لایەنە نەرێنییەکانی جەنگی ئێران بۆ ئەمریکا دەخاتەڕوو و دەڵێت، جەنگی ئێران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی نەوت و گاز لە ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو. ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی کۆمارییەکان.
سەرچاوەکە دەشڵێت، تەنها شەش مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی نیوەی وەرز، کە تیایدا کۆمارییەکان و دۆناڵد ترەمپ ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە بۆ هێشتنەوەی دەنگی زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران. دیموکراتەکان لە ڕاپرسییەکاندا ئاستێکی بەرزیان هەیە و هەوڵ دەدەن شەڕی نەخوازراوی ئێران بە قازانجی خۆیان بقۆزنەوە بۆ لێدان لە دۆناڵد تڕەمپ.
لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ٢٠٢٦، هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا-ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێ کرد و بەمەش زیانی گیانی و مادی گەورەی لێکەوتەوە بۆ هەر سێ لایەنەکان.

































































