زاری كرمانجی – خەلیفان:
گوندی پەركینی سەر بە ناحیەی خەلیفان كێشەی كەمی ئاویان هەیە و هاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندەكە بە زاری كرمانجی راگەیاند:” زیاتر لە سی ماڵی دانیشتووی گوندی پەركین پرۆژەی ئاومان نییە و تەنیا بیری ئاومان هەیە كە ئەویش وەكوو پێویست نییە و لەبەر ئەوەش بە شێوەی تانكەر ئاو بۆ گوندەكەمان دابین دەكرێت و هەفتەی یەك بۆ دوو جار دابەش دەكرێت.”
دلێر ڕەشید لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی ناحیەی خەلیفان نایشارێتەوە كە گوندی ناوبراو كێشەی ئاویان هەیە و دەڵێ:” ئێمە لە دانیشتووانی گوندی پەركین تێ دەگەین، لە ساڵی 2013 پرۆژەی ئاوی ئەنجام دراوە، ساڵی داهاتوو هەوڵی تەواو دەدەین كێشەی كەمی ئاوی گوندەكە چارەسەر بكەین و بیری ئاو ڕێكبخەینەوەو دانانی خەزان و لەگەڵ ڕێكخستنی شەبەكەی ئاو،”
لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی ناحیەی خەلیفان ئەوەش دەڵێ:” لە ساڵی نوێیەوە هەوڵ هەیە پرۆژەی ئاوی هەر سێ گوندی (پەركین و كەلەكین و ئاڵانە) لە رێگەی پرۆژەی نوێیەوە چارەسەر دەكرێن.”