مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
🔹وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر لە چەك و پارەی (ئەبو درع)ی ڕاگەیاند.
🔹 وەزارەتی ناوخۆ لەراگەیندراێكدا دهڵێ “پاڵپشت بە فەرمانی دادوەریی و هێزێكی هاوبەش لە ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی و یەكەكانی پۆلیسی فیدراڵی، ڕۆژی سێشەممە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان ئەنجامدا بۆ سەر چەند شوێنێكی جیاواز لە بەغدا كە سەر بە (ئەبو درع) و كوڕەكانی و پاسەوانەكانی بوون.”
🔹ئاماژە بەوەش كراوه كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەستیان بەسەر (13) ئۆتۆمبێل و بڕێكی زۆر لە چەكی قورس و مامناوەند و سووك و تەقەمەنییەكانیان و هەروەها بڕە پارەیەكی كاش دا گرتووە.”
🔹 ئەوەش خراوەتە ڕوو كە “هێزەكە توانیویانە (دوو) تۆمەتبار دەستگیر بكەن، لە كاتێكدا پرۆسەی گەڕان و ڕاوەدوونان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری سەرەكی و داواكراوەكانی دیكە بەردەوامە.”
🔹چەند ڕۆژێك بەر لە ئەمڕۆ و لە هەنگاوێكی كتوپڕ دا كە دەنگدانەوەی گەورەی لە ناوەندە سیاسی و جەماوەرییەكانی عێراق دروستكرد، دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بە فەرمی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئیسماعیل حافز لامی، ناسراو بە (ئەبو درع) دەركرد.


































































