ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری Cell Reports Medicine (نیسانی ٢٠٢٦) بڵاوکراوەتەوە، پشتڕاستی کردووەتەوە کە بەکتریا تایبەتەکان کە لە دەمەوە سەرچاوە دەگرن دەگوازرێنەوە بۆ گەددە و پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ شێرپەنجەی گەدە هەیە. ئەم توێژینەوەیە کە لەلایەن توێژەرانی BGI Genomics و زانکۆی شەنگەهای جیاو تۆنگ ئەنجامدراوە، ڕێڕەوێکی گوازراوەی دەستنیشانکردووە کە میکرۆبەکانی دەم و ددان لە ناو گەدەدا دەژین بۆ ئەستوور بوونی ڕیخۆڵە، ئەمەش ئەگەری هەیە گەشەی وەرەمەکە دەستپێبکات و زیاد ببێت
دۆزینەوە سەرەکییەکانی توێژینەوەکە
توێژینەوەکە شیکاری بۆ 404 نمونەی ئەو نەخۆشانە کردووە کە تووشی شێرپەنجەی گەدە و هەوکردنی درێژخایەنی گەدە بوون بە بەکارهێنانی شیکاری بۆماوەیی پێشکەوتوو، زانایان بۆیان دەرکەوت کە جۆرەکانی بەکتریا زارەکی و ڕیخۆڵە لەناو هەمان تاکدا زیاتر لە 99.9% لێکچوونی بۆماوەیی هاوبەشیان هەیە، ئەمەش بەڵگەی ڕاستەقینەیە کە بەکتریاکانی دەم و ددان دەگوازرێنەوە بۆ ناو گەدە کاتێک ئەم بەکتریایانە لە ڕیخۆڵەدا جێگیر دەبن، تۆڕی هاوبەش دروست دەکەن کە ترشی لاکتیک بەرهەم دەهێنن. ئەمەش ژینگەی ناوخۆیی ترش دەکات، کە دەتوانێت ڕێگاکانی داگیرکردنی وەرەم دەستپێبکات و یارمەتی شێرپەنجەکە بدات لە سیستەمی بەرگری خۆی بدزێتەوە


































































