زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوو بە بەراورد بە ماوەى ڕابردوو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لە دابەزینە.
عەونی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، سنووری قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی : ” ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ خوار 2 هەزار و 500 دینار دابەزیووە، پێشبینی دەكەین زیاتر ڕوو لە دابەزین بكات”.
ئەو مریشكفرۆشە ئاشكراشی كرد : “هۆكاری دابەزینی مریشكی زیندوو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كەمتر هەناردەی شارەكانی عێڕاق دەكرێت، ئەوەش وادەكات نرخەكەی داببەزێێت.































































