زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
ڕاگەیاندنی لقی مێرگەسۆری یەكێتی قوتابیان و لاوانی كوردستان بڵاوی كردەوە: “رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٢٧ بە ئامادەبوونی (یاوەر میرزا) بەرپرس و کارگێرانی لقی مێرگەسۆری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لەگەل ستافی ناوچەی بلێ سەربە لقەکەمان لە کومەڵگای وەڵاتژێری، هەستاین بە کۆتایی پێ هینانی خولێکی توپی پێ کە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشی قوتابیان و لاوانی سنووری لقەکەمان ئەنجامان دابوو”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “لەکۆتای خولەکە بە ئامادەبوونی میوانان و وەرزش دۆستان، خەڵات بەسەر هەردوو تیپی یەکەم و دووەم و باشترین یاریزان خولەکە دابەشکران”.
هەر لە مییانەی مەراسیمەکەدا سوپاس و پێزانین ئاراستەی لقی مێرگەسۆر کرا لەپای هەوڵ و ماندووبوونمان .


































































