د. مەقسود ئیسماعیل
پزیشكی ئێسك و شكان و نەشتەرگەری
ئەم بارە روودەدات لە ئەنجامی هەوکردن و گرژبونی بەرگە ژێ ی پەنجەی دەست چونکە دەبێتە رێگر لە بەردەم هاتوو چۆی گرژبوونی ژێیەکان.
هۆکارەکانی:
زۆر جار چەند هۆکارێک هەن دەبێتە تووش بوون بەم هەوکردنە وەک نەخۆشی شەکرە ،رۆماتیزم، دەردەمیر.نەخۆشی غودە، کەمی ڤیتامینەکانی b1 ,b6,D3, گیرانی دەماری مەچەک.
نیشانەکانی:
بوونی ئازاری زۆر لە پەنجەکە بە تایبەتی لە کاتی کە هەولی جولانی پەنجەکە دەدەی چونکە لەو کاتە بەرگە ژێ یەکە تووشی هەوکردن و رەق بوون دەبن هەروەها گرێیەک لە بەشی پێشەوەی ژێ یەکە دروست دەبێت لەو کاتە بەشێک لەو گرێ یە ئەستوربووە رێگا نادات ژێیەکە لە ناو کیفەکەی بە ئاسانی هاتوو چۆ بکات بە تایبەتی لەو کاتەی کە دەتەوێ پەنجەکە بجولێنی بۆیە لەو کاتەدا پێی دەلێن قفل بوونی پەنجە ئەم قفل بونە دەبێتە هۆی زال بوون بۆیە پێویستت دەبێت بە هێزێک کە هەول بدەی کە پەنجەکە درێژبکەیتەوە یان بیجولێنی لە کاتی درێژکردنەوەی پەنجەکە ترقەیەکی لێ پەیدا دەبێت وەک دەنگی دەمانچە تەقاندن بۆیە لەو کاتەدا دەبێت بەدەستەکەی ترت پال بە پەنجەکە بنرێ بۆ ئەوی بجولێ و بێتەوە باری ئاسایی.
چارەسەر:
سەرەتا پێویستە چارەسەری سروشتی بۆ بکرێ چ بەدەست چ بە سۆنار بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە بەلام ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بوو ئەوە پێویستە دەرزی هادرۆکۆرتیزۆن لە شوێنەکە بدرێ بۆ لابردنی ئازارەکە بەلام ئەگەر هەر بەردەوام بوو لەو کاتەدا پێویست بە نەشتەرگەری دەکات بۆ کردنەوەی بەرتەسک بونەوەکەی بەرگە ژێ یەکە لە کالانەکەی.


































































