شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا
له دوای هه‌ڵبژاردنی كاك نزار ئامێدی، یه‌كێتی و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی میدیا و گوتاری سیاسییانه‌وه گه‌مه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی بخه‌نه دۆخێكه‌وه هه‌ڵوێستی توند بنوێنێت و بایكۆتی یه‌كجاره‌كی پرۆسه‌ی سیاسیی به‌غدا بكات و خۆیان ئه‌و بۆشایییه‌ی پارتی پڕبكه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پارتی له‌سه‌ر ئاستی باڵادا پیرۆزباییان له عه‌لی زه‌یدی كرد كه ڕاسپێدراوه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئێستا له سۆشیاڵ‌میدیا و میدیاكانیانه‌وه توانج له پارتی ده‌گرن گوایه له به‌غدا بایكۆتی كردووه و پیرۆزباییش له زه‌یدی ده‌كات!
وێڕای ئه‌وه‌ی پارتی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق نه‌كشانه‌وه، چونكه ئه‌وكات ڕایگه‌یاند تیمی پارتی بۆ ڕاوێژ و گفتوگۆ له به‌غداوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر، پارتی له‌و جۆره حیزبانه نییه به ئاسانی گۆڕه‌پانی سیاسی له كوردستان و به‌غدا بۆ نه‌یاره‌كانی چۆڵ بكات، له سه‌ختترین دۆخدا ده‌رچه و ده‌روازه‌ی نوێ ده‌دۆزێته‌وه و جووڵه‌ی سیاسی ده‌كات.
ڕاسپاردنی عه‌لی زه‌یدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق(2026)، بۆ هه‌مووان دۆخێكی سیاسیی نوێیه و ده‌كرێت بڵێین سه‌ره‌تایه‌كی دیكه‌یه “ئه‌رێ یان نه‌رێ” له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا! باشه بۆچی بۆ هه‌مووان سه‌ره‌تای دۆخێكی نوێیه و پیرۆزبایی لێ ده‌كه‌ن و ئاسایییه! بۆچی ده‌بێت بۆ پارتی كوفر بێت ئه‌گه‌ر پیرۆزبایی لێ بكات؟!
پارتی حیزبه و خاوه‌نی پێگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌رییه و به‌شداره له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقدا، بۆچی له ئێستاوه دژی ڕاسپاردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه بێت! هه‌ڵبه‌ت دژی نابێت، ئه‌وكاته هه‌ڵوێستی له به‌رانبه‌ردا ده‌نوێنێت، كاتێك ئه‌ویش وه‌كوو سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی دیكه سیاسه‌تی دژه هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و بكات!
له سیاسه‌تدا هیچ شتێكی جێگر نییه و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی مامه‌ڵه ده‌كرێت، له به‌رژوه‌ندیی كورددایه ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا نێوانی هه‌ولێر و به‌غدا سه‌قامگیر بێت، ئه‌وه‌ی پارتیش له پرسی عه‌لی زه‌یدیدا كردی، ئه‌وپه‌ڕی دیپلۆماسییه‌ته، ده‌كرێت به مانۆڕێكی نوێ و زیره‌كانه‌ی پارتی بۆ قۆناغی داهاتوو ناوی بهێنین.


































































