ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بە پێی ماڵپەڕی : شفق نیوز بلومبێرگ ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران لە بەندەری چابەهار کە دەکەوێتە دەرەوەی کەنداوی فارس لە نزیک هێڵی سزاکانی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و ئەم جموجۆلیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تاران بیسەلمێنێت سەرەڕای ئەو سنووردارکردنانەی کە سەپێنراوە بەسەریان دا هەر بەردەوامن لە بارکردنی باری نەوت.
بە پشتبەستن بە وێنەی مانگی دەستکرد، ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە “نزیکەی هەشت سوپەرتانکەر و چەند کەشتییەکی بچووک لە نزیک بەندەری ئێران بینراون”، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم کۆبوونەوەیە نیشاندەری بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی بارکردنی نەوتی خاوی ئێرانە، بەڵام لە هەمان کاتدا کاریگەریی سزاکانی ئەمریکا لە ڕێگریکردن لە ناردنی نەوت بۆ بەکاربەران دەردەخات و سزاکە هەر بەردەوامە.
بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕەنگە ئێران ناچار بێت دەست بکات بە کەمکردنەوە یان ڕاگرتنی بەشێک لە بەرهەمهێنانی نەوتی، لەکاتێکدا توانای هەڵگرتنی پاشەکەوت نزیک دەبێتەوە لە کەمبوونەوە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی 155 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئێران یان دەگوازرێتەوە یان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا بە شلۆقەوە هەڵدەگیرێت، لە کاتێکدا ژمارەی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە بەتاڵانەی کە بەردەستن بۆ تاران بۆ بارکردنی نەوتی خاوی زیاتر تا ئێستا ڕوون نییە.


































































