ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەمڕۆ سێ شەممە 28-4-2026 بە پێی هەواڵی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەمڕۆ کەش ناسەقامگیرە تا شەویش ئەم ناسەقامگیریە بەردەوام دەبێت ,ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی لە زۆربەی ناوچەکە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواوە , ئەگەری باران بارینیش هەیە
سەنتەری پارێزگای هەولێر ئەگەری باران بارینی هەیە لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ , ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران باران بارینی بە لێزمەی دەبێت لە هەندێ کاتدا لەگەڵ هەورە تریشقە .باران بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە دەشتایەکانش دەبێت .
ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ باران بارینی کەمتر دەبێت لە زۆربەی کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بارانەکە بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت.
سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو کرکووک لە هەندێ کاتدا باران بارین و هەورە تریشقە دەبێت ,ناوچەکانی باشووری پارێزگای سلێمانی دابارینی زیاتر دەبێت هەندێ کات لێزمە بارانی دەبێت و لەگەڵ ئەگەری تەرزە بارین .لە ئێوارەدا ناسەقامگیری لە کەشی بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان زیاد دەبێت باران بارین بەشێوەی لێزمە بارانی بەردەوام و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکانی دەگرێتەوە لەگەڵ زیاد بوونی خێرای باو ئەگەری تەرزە بارین و هەندێ ناوچە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم بۆتەوە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ .
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
خێراى با /لەسەرخۆ (10-20) کم/لە کاتژمێرێکدا لە کاتی باران زیاد دەکات بۆ سەرووی (25) کم لە کاتژمێرێکدا .
ئاراستەی با / باشووری ڕۆژهەڵات.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
ئاماژە بە کەشی رۆژی ٤ شەممەش کراوە سبەی لەکاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری باران بارین هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیا , لە کاتەکانی دوای بەیانی زوو ئاسمان زۆربەی کات نیمچە هەور دەبێت تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ پاشان لە دوای نیوەرۆ پێشبینی دروست بوونی کەشێکی ناسەقامگیر لەسەر بەشێک لە ناوچەی جیا هەیە بە شێوەی باران بارینی بەهاری دەبێت هەندێ کات لە ناوچەیەک ئەگەری لێزمە باران و هەورە تریشقە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەرامبەر ناوچەیەکی تر هیچ بارانی نەبێت .هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لەو ناوچانەی ناسەقامگیرن ئاستی ئاو زیاد دەبێت و ئەگەری تەرزە بارینیش هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
تێبینی /ئەمڕۆ سێ شەممە ئەگەری گۆڕانکاری زۆرە کە رووبدات بە هۆی ناجێگیری و ناسەقامگیری کەش و بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ لە هەوادا .
لە کاتی دروست بوونی ناجێگیری لە کەشی ناوچەیەک ئەگەری زیاد بوونی خێرای با هەیە بۆ سەرووی (25)کم لە کاتژمێرێکدا .
































































