وەرزش ـ زاری كرمانجی:
یانەی هەڵۆ، نوێنەری دەڤەری بارزان لەخولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، پێنجەمین یاریی خۆی لەخولی یانە پلە یەكەكان ئەنجامدەدات. هەڵۆ، لە چوار یاریی خاوەنی 5 خاڵە
ئەمڕۆ شەممە، كاتژمێر 2 ـی دوانیوەڕۆ لەشاری كەركووك دەبێتە میوانی یانەی برادۆست.
هەڵۆكانی بارزان، گەڕی رابردوو بەرانبەر شۆریجە یەكسانبوون. هەروەها لەگەڵ گارە یەكسانبوونە و لەكۆیەیان بردۆتەوه، بەرانبەر بازیان ـیش تووشی شكست بوونە.
یانەی برادۆست، بەدۆخێكی ناهەمواردا تێپەڕدەبێت، تەنها سێ خاڵی هەیە، لەم وەرزە بوەتە نێچیرێكی ئاسان بۆ ركابەرانی.